Student Message Board





هەواڵ
وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕێنماییەکانی بۆ خوێندکاران بڵاوکردەوە
وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حکومەتی ھەرێم ڕێنمایی نوێ بۆ گواستنەوەو دابەزاندن و پەڕینەوە (عبور) لەزانکۆو پەیمانگەکانی ھەرێم بۆ ساڵی نوێی خوێندنی (2017 ـ 2018) بڵاودەکاتەوە، لێپرسراوی تۆماری گشتیی زانکۆی سلێمانیش پەیامێک ئاراستەی خوێندکاران دەکات.

سەبارەت بەگواستنەوەی خوێندکاران وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕایگەیاندوە، ((خوێندکاران مافی گواستنەوەیان دەبێت لەگشت قۆناغەکان لەنێوان زانکۆو پەیمانگەکانی ھەرێم (جگە لەقۆناغی یەکەم)، بەڵام بەژمارەیەک مەرج دیاریکراوە)).

ھەر بەگوێرەی ڕێنماییەکە، "گواستنەوەی خوێندکاران و خوێندکاران لەشارەکانی ناوەڕاست و باشوری عیراق بۆ زانکۆو پەیمانگەکانی ھەرێم، سنوردار دەبێت".

بۆ بابەتی (عبور)یش، ڕێنماییەکە ئەوەی ڕونکردۆتەوە، "یەک وانەی ساڵانەو دوو وانەی وەرزیی بۆ پەڕینەوە دەبێت".

لەلایەکی دیکەشەوە د.چۆمان عومەر لێپرسراوی تۆماری گشتیی زانکۆی سلێمانی بەSNNی ڕاگەیاند، "لەڕۆژی پێنجشەممەوە ڕێنماییەکانی دابەزاندنمان بەدەستگەیشتوە، بەڵام تائێستا وردبینیمان تێدا نەکردوە تاوەکو گشتاندنی پێبکەین بۆ تۆماری زانکۆکان".

ئەوەشی وت:"لەسبەینێ یەکشەممەوە خوێندکاران دەتوانن بۆ وەرگرتنی زانیاریەکان لەسەر ئەو دابەزاندنە سەردانی تۆماری زانکۆکان بکەن بۆ بینینی ڕێنماییەکان و بەرچاو ڕونی زیاتر".

ئەوەشی ڕونکردەوە، ڕێنماییەکانی ئەمساڵ لە 90%ی وەکو ساڵانی ڕابردوە، ھەر خوێندکارێکیش ئەو ڕێنماییانە نەیگرتەوە، دەتوانێت بەشێوەی پارالێل بەردەوامبێت، واتە خوێندنەکەی لەبەیانیانەوە بۆ ئێواران داببەزێنێت و بەپارە بخوێنێت.



ئاگاداری تایبه‌ت به‌ خوێندكارانی سیسته‌می پارالێڵ..

posted Mar 13, 2018, 12:14 AM by AdminAdministration and NaturalManagement College

داوا له‌ خوێنكارانی وه‌رگیراو به‌ سیسته‌می پارالێڵ ده‌كه‌ین له‌ دوای ده‌ستپێكردنی ده‌وامی ئاسایی سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تۆماری گشتی زانكۆ(هۆبه‌ی ژمێریاری) بكه‌ن به‌ مه‌به‌ستی پێدانی قستی دهووه‌می كرێی خوێندنی ساڵانه‌..

گەشتی زانستی خوێندکارانی بەشی کارگێڕی نەوت و گازو وزە،بۆ وێستگەی بەرھەم ھێنانی کارۆ گازی سلێمانی لە  چەمچەماڵ.

posted Mar 2, 2018, 2:31 AM by AdminAdministration and NaturalManagement College


ەردەوامی گەشتی زانستی خوێندکاران...
 
گەشتی زانستی خوێندکارانی بەشی کارگێڕی نەوت و گازو وزە،بۆ وێستگەی بەرھەم ھێنانی کارۆ گازی سلێمانی لە  چەمچەماڵ.
لەچوارچێوەی گەشتە زانستیەکانی بەشی کارگێڕی نەوت و گازو وزە بۆ وانەی(Nuclear and renwable energy) بۆ خوێندکارانی قۆناغی دووەم بۆ  وێستگەی بەرھەم ھێنانی کارۆ گازی سلێمانی لەچەمچەماڵ ،کە وێستگەیەکی (١٥٠٠)میگاواتیەو کە کارەبا بەرھەم دەھێنێت لەڕێگەی گازی سروشتیەوە و گازی بۆ ئامادە دەکرێت دوای گواستنەوەی لەکێڵگەی گازی کۆرەمۆرەوە.
وێستگەکە لە(٨)ھەشت تۆڕباین پێکدێت و لەشێوەی (combined Cyde ) کاردەکات و شەش تۆڕباین بەگازی سروشتی کاردەکات.
)گازو تۆڕباین)دوو تۆڕباینیان بەسیستەمی تۆڕباین گازە سروشتیەکە کاردەکات کەپێی دەوترێت(سیستەم تۆڕباین)
وانەکان لەلایەن سەرپەرشتیاری گشتی بەشی(CCR )لەوێستگەی ئاماژە پێکراو دەوترایەوە.

گەشتەکە لەلایەن ھەریەک لەبەڕێزان (د.یونس محمد)و یاریدەدەری فیزیایی (گەرمیان تەحسین)سەرپەرشتی کرا.

بۆ وانەی(managing of Health, safety &environment ) لەلایەن مامۆستا(بیستون محمد قادر)ەوە سەرپەرشتی کرا.
ئا⁄کاروان





گەشتی زانستی خوێندکارانی بەشی کارگێڕی نەوت و گازو وزە،بۆ وێستگەی کارەبای چەمچەماڵ.

posted Mar 2, 2018, 2:22 AM by AdminAdministration and NaturalManagement College   [ updated Mar 2, 2018, 2:23 AM ]

بەردەوامی گەشتی زانستی خوێندکاران...
 
گەشتی زانستی خوێندکارانی بەشی کارگێڕی نەوت و گازو وزە،بۆ وێستگەی کارەبای چەمچەماڵ.
لەچوارچێوەی گەشتە زانستیەکانی بەشی کارگێڕی نەوت و گازو وزە بۆ وانەی(Nuclear and renwable energy) بۆ خوێندکارانی قۆناغی دووەم بۆ وێستگەی دابەشکردنی کارەبای چەمچەماڵ.
ئامانجی گەشتەکە بریتی بوو لە وەرگرتنی زانیاری پێویست لەلایەن خوێندکارانەوە لەبارەی چۆنیەتی تەکنیکی دابەشکردنی کارەبا بۆ گەڕەک و دامەزراوە حکومیەکان و شوێنە جیاوازەکان لەسنوری چەمچەماڵ و دابەشکردنی بەشێکی ئەو وزەیە بۆ شاری کەرکوک و بازیان و ناحیەکانی شۆڕش و سەنگاوو قادر کەرەم و تەکیەیی کاکەمەد و قەرەھەنجیرو ئاغجەلەرو تەکیەیی جەباری.

زانیاریەکان لەلایەن ئەندازیاری کارەبای لەوێستگەی ناوبراو لەڕوی تەکنیکی دابەشکردنی کارەباوە بۆ خوێندکاران خرایە ڕوو.

گەشتەکە لەلایەن ھەریەک لەبەڕێزان (د.یونس محمد)و یاریدەدەری فیزیایی (گەرمیان تەحسین)سەرپەرشتی کرا.

بۆ وانەی(managing of Health, safety &environment ) لەلایەن مامۆستا(بیستون محمد قادر)ەوە سەرپەرشتی کرا.

ئا⁄کاروان


ئاگادارییه‌كی گرنگ له‌ ڕاگرایه‌تی كۆلێژی كارگێڕی گشتی و به‌ڕێوه‌بردنی سامانی سروشتیه‌وه‌ ...

posted Jan 1, 2018, 12:01 AM by AdminAdministration and NaturalManagement College   [ updated Jan 1, 2018, 12:07 AM ]

وێڕای پیرۆزبایی سه‌ری ساڵی نوێ ی میلادی له‌ ته‌واوی مامۆستایان و خوێنكارانی كۆلێژمان ڕایده‌گه‌یه‌نین كه‌ سبه‌ی سێ شه‌ممه‌ 2/1/2018 ده‌سپێكی ده‌وامی ئاساییه‌ له‌ كۆلێژی كارگێڕی گشتی و به‌ڕێوه‌بردنی سامانی سروشتی له‌ هه‌رسێ به‌شی كارگێڕی گشتی وژمێریاری و به‌ڕێوه‌بردنی گازو نه‌وت بۆ ئاگاداریتان ، هه‌ر خوێنكارێك ئاماده‌ نه‌بێت خۆی به‌رپرسیاره‌..

ڕاگرایه‌تی كۆلێژی كارگێڕی گشتی و به‌ڕێوه‌بردنی سامانی سروشتی

خشته‌ی تاقیكردنه‌وه‌كانی وه‌رزی یه‌كه‌م ، كۆلێژی كارگێڕی گشتی و به‌ڕێوه‌بردنی سامانی سروشتی ..

posted Dec 26, 2017, 9:08 AM by AdminAdministration and NaturalManagement College   [ updated Dec 31, 2017, 5:33 AM ]


خشته‌ی تاقیكردنه‌وه‌كانی وه‌رزی یه‌كه‌م ،بۆ ساڵی خوێندنی (2017-2018) كۆلێژی كارگێڕی گشتی به‌ڕێوه‌بردنی سامانی سروشتی 
تێبینی : تاقیكردنه‌وه‌كان كاتژمیر (9:30) ده‌ست پێده‌كات و ماوه‌ی هه‌ر تاقیكردنه‌وه‌یه‌كش (90) خوله‌كه‌.>.

ئاگاداری تایبه‌ت به‌ خوێنكاره‌ سه‌ركه‌وتووه‌كانی ساڵی خوێندنی (2016-2017)

posted Dec 17, 2017, 9:15 AM by AdminAdministration and NaturalManagement College

ئاگاداری سەرجەم ئەو خوێندکارە سەرکەوتوانەی بەشەکانی کۆلێژمان دەکەینەوە (كۆلێژی كارگێڕی گشتی و بەڕێوەبردنی سامانی سروشتی )کە لەساڵی خوێندنی ( ۲٠۱٦ـ۲٠۱۷) یەکەم و دووەم و سێ یەم بوونە لە قۆناغەکانی یەک و دوو ، لەلایەن ڕێکخراوی گەشەپێدانی قوتابیانی کوردستان /لقی چەمچەماڵ خەڵاتی ڕێزلینانیان پێ دەبەخشرێت وەک هاندانێک بۆسەرکەوتنی بەردەوام.
کاتژمێر ( ۱٠) سەرلەبەیانی ڕۆژی سێ شەممە بەرواری( ۲٠۱۷/۱۲/۱۹ ) . 
شوێن:- هۆڵی سمینار لەنهۆمی سێ یەمی کۆلێژ لەبان مەقان.

ئاگادارییه‌كی گرنگ له‌ ڕاگرایه‌تی كۆلێژی كارگێڕی گشتی و به‌ڕێوه‌بردنی سامانی سروشتییه‌وه‌..

posted Nov 14, 2017, 8:38 AM by AdminAdministration and NaturalManagement College

ڕاگرایه‌تی كۆلێژی كارگێڕی گشتی و به‌ڕێوه‌بردنی سامانی سروشتی............. سه‌رجه‌م مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و خوێنكارانی خۆشه‌ویست ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی  18/11/2017 ده‌وامی ئاساییه‌ له‌ كۆلێژ و پێویسته‌ هه‌وان پابه‌ندی ده‌وام بن ...

له‌گه‌ڵ ڕێز  ...

ڕاگرایه‌تی كۆلێژی كارگێڕی گشتی و به‌ڕێوه‌بردنی سامانی سروشتیی

ده‌رباره‌ی پشووی زانكۆی چه‌رموو..

posted Oct 7, 2017, 1:11 AM by AdminAdministration and NaturalManagement College

ئاگاداری سه‌رجه‌م مامۆستایان و كارمه‌ندان و خوێنكارانی زانكۆمان ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ ڕۆژی یه‌كشممه‌  8-10-2017 پشووی فه‌ڕمییه‌ له‌ زانكۆ وه‌ك ماته‌مێك بۆ گیانی پاكی سه‌رۆك مام جلال، ڕۆژی دوو شه‌ممه‌ 9-10-2017 ده‌وامی ئاسایی ده‌ست پێده‌كات.

تێبینی :
دابه‌ش كردنی به‌شه‌ناوخۆیی هه‌مان ڕۆژ واته‌ دووشه‌ممه‌ 9-10-2017 ده‌بێت بۆ ئاگاداریتان...

سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی چه‌رموو

بەشی زمانی (کوردی و ئینگلیزی) به‌ سیسته‌می خوێندنی ئێواران لە کۆلێژی پەروەردە و زانستەسروشتیەکانی زانكۆی چه‌رموو ده‌كرێته‌وه‌..

posted Oct 4, 2017, 9:43 AM by AdminAdministration and NaturalManagement College

كردنەوەی هەردوو بەشی زمانی (کوردی و ئینگلیزی) خوێندنی ئێواران لە کۆلێژی پەروەردە و زانستەسروشتیەکان

پاڵپشت بە بڕگەی (سیانزەیەم)  لە ڕێنماییەکانی فەرمانگەی خوێندن و بەدواداچون\ وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٧-٢٠١٨)/ بەشی دووەم زانکۆی چەرموو بڕیاریدا بە کردنەوەی بەشی (کوردی ، ئینگلیزی) لە کۆلێژی پەروەردە و زانستەسروشتیەکان/خوێندنی ئێواران) بەم مەرج و ڕێنماییانەی لای خوارەوە.
1. خوازیار دەبێت بڕوانامەی پۆلی شەشەمی ئامادەیی (زانستی ، وێژەیی) هەبێت.
2. دەرچوانی کۆلێژو پەیمانگەکان مافی پێشکەشکردنیان هەیە لەسەر بنەمای کۆنمرەی ئامادەییان.
3. دەرچوانی پەیمانگەی دوو ساڵییەکان و دەرچوانی پەیمانگەی پێنج ساڵییەکان و دەرچوانی خانەی مامۆستایان مافی پێشکەسکردنیان هەیە لە سەر بنەمای پەیمانگەکەیان.
4. ڕەچاوی ساڵی دەرچون و تەمەن وانەی پەیوەنددار ناکرێت.
5. مەرجی کۆنمرەی وەرگرتن لە (60%) بێت و لە کاتی پڕنەکردنەوی پلانی وەرگرتندا کۆنمرەی زانکۆ تایبەتەکان ئەژمار دەکرێت.
6. کرێی خوێندن بۆ هەر ساڵێکی خوێندن بۆ بەشی زمانی کوردی (١،٢٠٠،٠٠٠) یەک ملیۆن و دوو سەد هەزار دینارە.
7. کرێی خوێندن بۆ هەر ساڵێکی خوێندن بۆ بەشی زمانی ئینگلیزی (١،٥٠٠،٠٠٠) یەک ملیۆن و پێنج سەد هەزار دینارە.
8. کرێی خوێندن بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی میلاکی وەزارەتی پەروەردە کە خزمەتیان لە (٢) زیاترەو بەردەوامن لە پیشەکەیان بۆ هەر ساڵێک (٦٠٠،٠٠٠) شەش سەد هەزار دینارە.
9. خوێندن بۆ قۆناغی یەکەم بە سیستەمی (فۆونداتۆن) واتە بە زمانی ئینگلیزی دەبێت (١٠٠%).

سەرنج:
لە هەر بەشێک ژمارەی خوێندکار (٢٠)  کەمتر بێت فەرمانی کردنەوەی بەشەکە هەڵدەوەشێتەوە.
کاتی دەوامکردن لە کۆلێژەکە/  خوێندنی ئێواران لە (٤:٠٠)ی ئێوارەوە دەستپێدەکات.
خوازیاران دەتوانن سەردانی کۆلێژی پەروەردەو زانستەسروشتیەکان/ خوێندنی ئێواران بکەن بەشی تۆمار تەنیشت مزگەوتی ڕاپەڕین.

ئاگادارییه‌كی گرنگ بۆ ئه‌و خوێنكارانه‌ی له‌ به‌شه‌ ناوخۆیی ده‌مێننه‌وه‌..

posted Oct 4, 2017, 9:10 AM by AdminAdministration and NaturalManagement College   [ updated Oct 4, 2017, 9:37 AM ]

رۆژی یەكشەمە به‌رواری 8-10-2017 پێویستە خوێندكار سەردانی بەڕێوەبەرایەتی بەشی ناوخۆییەكان بكات لەگەڵ خۆیدا ( دوو وێنەی معاملات، كۆپی تەسكەرەو كارتی زانیاری لەگەڵ خۆی بێنێ) لەوێ فۆڕمی زانیاری بۆ خوێندكار پڕ دەكرێتەوە دواتر باجی بەشی ناوخۆیی بۆ دەكرێ، هەر خوێندكارێك باجی بەشی ناوخۆیی نەبێ مافی وەرگرتنی بەشی ناوخۆیی نابێ
بەڕێوەبەرایەتی بەشە ناوخۆییەكان

1-10 of 41