DOGE


Department of Oil, Gas and Energy Management
Exploration of energy resources has been increased rapidly in the world due to the vast demands from consumers, especially from industrial countries. Natural Resources (oil & gas) are the two key elements which are the most desirable project. Oil consumers were 33% while gas consumers were 24% approximately in 2013 although people’s demands on these Natural Resource has been increasing considerably.
Total oil productions were 92 million barrels per a day in 2014 while 110 ft3natural gas was required in 2010 in the world. Demand on natural gas from industrial communities has been increasing rapidly particularly from 1980 to 2010, average production is doubled throughout world.
Recently, Kurdistan Region has started to explore its Natural Resource and 57 contracts with many famous foreign oil companies. Consequently, this process effects on the infrastructure growth and Kurdish Independent in the future.
There are 45 billion barrels of oil reserve and about 100-200 billion ft3of natural gas in the subsurface of Kurdistan Region also oil production of Kurdistan Region has increased promptly in 2013, amount of daily oil productions were nearly 250 000 barrels. This ratio is going to be increased at the end of 2015 to 650000 barrels and reach 2000 000 barrels per day in 2019.
Petroleum scientists emphasize on the Natural Resource Management as the progressive and complex process because it need experts in the area of management, technique, economy and finance. Moreover, taking into account all risks which confronting of the human’s health including civilians and technicians. For that purpose, Charmu University has sense of full responsibility and the need to establish department of Oil, Gas and Energy Management. Hopefully, this department could be a part of the process of Oil and Gas Management and preparing new generations which will be specialists in the field.

Importance of this Department
This course is designated to motivate students for learning all the crucial information that related to Oil & Gas and Energy Management such as
· Having opportunity to develop their own information about foreign and native companies that related to Oil & Gas and Energy Management.
· Being an advisor in the field of energy sector, Minstry of Natural Resources.
· Being a delegator between foreign companies and KRG’s relation
· Being a member in the Natural Resource Organizations (NRO)
· Being able to manage native oil companies in the area of Exploration, Production, Transportation and Marketing.
· Taking all risks into account that might occur during the process

All these opportunities which are provided to the students during the academic course might succeed this department in Charmu University. Meanwhile, it is a factor to develop the infrastructure of Kurdistan region and providing a huge job vacancies as well.


What should be studied yearly?
1st academic year : An overview of oil and gas industries and essential management of energy in spite of studying Kurd ology, Computer Module and academic debate. 
 
2nd academic year : An overview of Natural Resource and its consumptions in the world also recognition of producing electricity and energy with understanding the economic and commercial environments.

3rd academic year : Students should be prepared to analyze the different aspect of petroleum technology and being able to distinguish the energy resources.

4th academic year : Last year of studying, students have opportunity to try to finding job in the area of energy resource and being able to predict all those movement that related to Natural Resources and Management after that being ready to prepare scientific research also is another task in an academic method.

HOW WILL I BE ASSESSED?
An estimated percentage breakdown of how your final grade is assessed is as follows:
  • Formal examinations
  • Coursework (individual & grope)
  • Project work 
  • Daily exams 

TEACHING CONTACT HOURS
In a typical week you will have up to 16 contact hours of teaching and this will break down as:
Personal tutorial/small group teaching: 4 hours of small group teaching each week;

  • Medium group teaching: 6 hours of practical classes, workshops or seminars each week
  • Large group teaching: 6 hours of lectures each week; 
  • Personal study: 20 hours each week studying and revising in your own time.  
Teaching staff:
4. Hushiar Raheem HamaRash
5. Yunis Hama Salh
9. Halo Sdiq Fariq
10. Lajan Othman
11. Sarkawt Shrif Esmail
12. Darun Qadir Mohedin
13. Kawa Hama Shrif



بەشی بەرێوەبردنى نەوت و گاز و ووزە 
گەران بەدواى سەرچاوەکانى ووزە لە جیهاندا بە شێوازیکى زۆر خێرا لەبەرزبوونەوەدایە، ئەمەش لە ئەنجامى زۆربوونى خواستە، بەتایبەت لەلایەن ووڵاتانى پیشەسازییەوە، نەوت و گاز ئەو دوو سەرچاوەى ووزەن کە زۆرترین خواستیان لەسەرە، بە شێوەیەک کە لە ساڵى 2013 بەکارهێنانى نەوت لەجیهاندا نزیکەى (%33) و بەکارهێنانى گاز نزیکەى (%24) کۆى سەرچاوەى ووزەى جیهان بوون، ئەمە لە کاتێکدایە کە خواست لەسەر ئەم دوو سەرچاوەیە . بەردەوام لە زیادبووندایە. 
لە ساڵى (2014) کۆى بەکارهێنانى نەوت لەجیهاندا نزیکەى (92) ملیۆن بەرمیل بووە لەهەر رۆژێکدا، هەروەها لە ساڵى (2010) جیهان پێویستى بە نزیکەى (110) ملیار پێ گازى سروشتى بووە بۆ بەکارهێنان. داواکارى لەسەر گازى سروشتى لەلایەن ووڵاتان و کۆمەڵگە پیشەسازییەکانى جیهانەوە بەشێوەیەک زیادى کرددوە لە نێوان ساڵى 1980 بۆ ساڵى 2010 بەرهەمهێنان دوو هێندە زیادى کردووە. 
هەرێمى کوردستان کە ئێستا لە سەرەتاى گەران، پشکنین، دەرهێنان، بەرهەمهێنان و بەبازارکردنى نەوت و گازدایە، بە ئامانجى سەربەخۆى ئابوورى و خۆبژێنى قۆناغى ئیمزاکردنى چەندین گرێبەستى لە نزیکەى (57) کێڵگەى نەوتیدا تێپەراندووە لەگەڵ دەیان کۆمپانیاى بیانى کە چەندین ووڵاتەوە رویان لە هەرێمى کوردستان کردووە. 
گەران و پشکنینەکان باس لە دۆزینەوەى نزیکەى (45) ملیار بەرمیل یەدەکى نەوت و (100-200) ملیار مەتر سێجا گازى سروشتى دەکەن لە ژێر خاکى کوردستاندا. هەروەها بەرهەمهێنانى نەوتى کوردستان بەشێوازێکى زۆر خێرا لەبەرزبوونەوەدایە بەشێوازێکە لە ساڵى 2013 بەرهەمهێنانى رۆژانەى نەوت نزیکەى (250000) بەرمیل بووە ئەم ریژەیە لە کۆتاى ساڵى 2015 دەگاتە نزیکەى (650000) بەرمیل و ساڵى 2019 دەگاتە نزیکەى (2000000) دوو ملیۆن بەرمیلى رۆژانە. 
ئەو ژمارانەى سەرەوە لە یەدەگى نەوت و گاز هەروەها لە بەرهەمهێنان، پێویستى زۆریان بەرێوەبردن، شارەزایى و پیگەیاندنى کەسانى پسپۆر هەیە، کەیسى نەوت و گاز کەیسێکى ئاڵۆزەو لە کوردستانیشدا دەیان و سەدان کیشەى بەرێوەبردن، تەکنیکى، ئابورى و چاودێرى و پاراستنى ژینگە لە چالاکیە نەوتییەکاندا بوونیان هەیە، وە هەروەها چەندین مەترسى ژینگەى، تەندروست و سەلامەتى رووبەروى ژینگەو هاولاتیان و تەکنیککارو کرێکار دەبێتەوە... بۆ ئەو مەبەستە زانکۆى چەرموو بە پێویستى زانیوەبەشى ( بەرێوەبردنى نەوت، گازو وزە) بکاتەوە، بەو هیوایەى ئەم بەشە بتوانێت بەشێک بێت لە پڕۆسەى بەرهەمهێنانى کادرى ئیدارى بەشێوازێکى زانستى و پرۆفیشناڵ لە کەیسى نەوت و گازدا. 

بۆچى ئەم کۆرسە یاخود ئەم بەشە؟ 

لەم کۆرسەدا خوێندکار دەرفەتى فێربوونى هەموو ئەو پرۆسانەى هەیە کە لەپشت سەرکەوتنى پرۆسەى بەرێوەبردنى سێکتەرى ووزەوەن لەسەدەى (21)دا، ئەمە جگەلەوەى خوێندکار لەهەموو ئەو مەترسیانەش تێدەگات کە رەنگە لەو پرۆسەیەدا رووبدەن. خوێندکار لەم کۆرسەدا دەرفەتى گەشەپێکردنى زانییاریە پێویستەکانى دەبێت کە لە داهاتودا لە پیشەکەیدا لەگەڵ (کۆمپانیاى بیانى، ناوخۆى نەوت و گاز و ووزە یاخود لە دامەزراوەکانى وەزارەتى سامانە سروشتییەکاندا) پێویستى پێى دەبێت. 

هەروەها دەرچوانى ئەم بەشە لەداهاتوودا دەتوانرێت سوود لە تواناکانیان وەربگیرێت لە بوارەکان( راوێژکارى لە سێکتەرەکانى ووزە، کارکردن لە دامەزراوە جیاوازەکانى وەزارەتى سامانە سروشتییەکان، بانک و نوێنەرایەتى کردن لە سێکتەرەجیاوازەکانى ووزە لە پەیوەندییە کوردستانییەکانى ووزە لەگەڵ کۆمپانیاو حکومەتە بیانییەکاندا، خوێندکاران و دەرچوانى ئەم بەشە دەتوانن ببنە ئەندام لە رێکخراوەکانى تایبەت بەووزە چ رێکخراوە جیهانییەکان بێت یاخود رێکخراوى ناوخۆى کە پێویستە لە داهاتویەکى نزیکدا دابمەزرێندرێت، دەتوانرێت سوود لەتواناو شارەزاییەکانى دەرچوانى ئەم کۆرسە وەربگیرێت بۆ بەرێوەبردنى کۆمپانیا کوردستانییەکانى نەوت لە بوارەکانى ( گەران و پشکنین، بەرهەمهێنان، گواستنەوە و بەبازارکردنى نەوتى کوردستان) کە لەیاساى نەوت و گازى کوردستاندا ئاماژەى پێکراوەو پێویستە لەداهاتویەکى نزیکدا دابمەزرێندرێت. 
هەموو ئەو دەرفەتانە کە بۆ خوێندکاران و دورچوانى ئەم بەشە دەرەخسێت لە کاتى پرۆسەى خوێندن و دواى دەرچوونیان ئاماژەیەکى گرنگە لەسەرکەوتنى ئەم بەشە لە ئەگەرى کردنەوەى لە زانکۆى چەرموودا. ئەمە جگە لەوەى قازانجێکى زۆر بە ئابورى کوردستان و دەرچوانیش دەگەیەنێت و دەرفەتى دەستکەوتنى کاریان ئاسان دەبێت. 

خوێندکار چى دەخوێنێت لەساڵانى خوێندندا؟ 
لەساڵى یەکەمى خوێندندا سەرنج لەسەر ناساندنى پیشەسازى نەوت و گازو بنەما گشتییەکانى بەرێوەبردن و ووزە، ئەمە جگەلەوەى کۆردۆلجى و وانەى کۆمپیوتەرو گفتوگۆى زانستى بەشیکى تردەبن لە وانەکانى ئەم قۆناغە. 

لە ساڵى دووەمى خوێندنداسەرنج لەسەر سەرچاوەکانى نەوت و گازو بەکارهێنانیانە لە جیهاندا، هەروەها ناساندنى شێوازەکانى بەرهەمهێنانى کارەباو وزەو هەروەها باشتر تیگەیشتن لە ژینگەى ئابوورى و بازرگانییە. 

لەساڵى دووەم خوێندندا دەرفەتى خۆ ئامادەکارى دەرەخسێندرێت بۆ خوێندکار هەتاوەکو بوانێت شیکارى بکات لە بوارەکانى تەکنۆلۆجیاى پیترۆڵ و بەراوردکارى بکات لەنێوان سەرچاوەکانى ووزە( هایدرۆکاربۆن، سەرچاوە تازەبووەکان و تازە نەبووەکان). هەروەها کۆکردنەوەى زانیارى و تێگەیشتن لە گۆرانکارى و بەرەوپێشچونەکان لەبەرێوەبردنى ئابوورى ووزەى جیهان و، تواناى درککردن و نرخاندنى ئەو مەترسى و کارەساتانەى کە ئەگەرى روودانیان هەیە لە چالاکیەکانى نەوت و گازداو ئامادەکارى و کۆنترۆلکردنیان و دارشتنى پلانى پێشوەختەى زانستى... هەروەها خوێندکار دەرفەتى دەبێت بۆ گەشپێدانى شارەزاى کەسى لەگەڵ ئەو پێداویستیانەى بۆ ئاسایش و سەرکەوتنى پرۆسەى پیشەسازى لەشوێنى کاردا. 

لەساڵى کۆتایدا خوێندکار دەتوانێت بگەرێت بەدواى سەرچاوە گشتییەکانى بازارى ووزەدا، گۆرانکاریە ئاوو هەوایەکان و پەیوەستەگى پیشەسازى نەوت وگاز پێوەى، هەروەها سەرچاوە گشتییەکانى بەریوەبردنى نەوت وگاز. هەڵبژاردن و کارکردن لەسەر ناونیشانێکى زانستى بۆ پرۆژەى دەرچوون کاریکى ترى سەرەکى خویندکار دەبێت، خوێندکار دەرفەتى دەبێت بۆ بایەخدان بەتەندروستى و سەلامەتى بەشێوەى پرۆفیشناڵانەو هەروەها بەشداریکردن لە چالاکییە کۆمەلایەتییەکان لەبەرێوەبردن و ئەندازیارى نەوت.