Event‎ > ‎

تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی ساڵ ده‌ستی پێكرد....

posted Jun 21, 2017, 11:33 AM by AdminAdministration and NaturalManagement College   [ updated Jun 21, 2017, 11:34 AM ]
 به‌ بەشداری زیاتر لە (٣٠٠)خوێندکار
 ئەمڕۆ تاقيكردنه‌وه‌كانی كۆتایی ساڵ (خولی یه‌كه‌م) ده‌ستى پيكرد بۆ ( كوليژى كارگيرى گشتى و به‌ريوه‌بردنى سامانى سروشتى ) كه پيكهاتووه له به شه‌كانى كارگيرى گشتى ، ژميريارى ، كارگيرى گاز و نه‌وت و ووزه .
 
بەو بۆنەیەوە بەڕێز( د. هونەر امین حسن )ڕاگری کۆلێژی کارگێڕی گشتی و بەڕێوەبردنی سامانی سروشتی، هۆڵی تاقیکردنەوەکانی بەسەر کردەوەو ڕاگەیاند ئەمڕۆ لەکۆلێژەکەمان لەھەرسێ بەشەشی ناوبراو تاقیکردنەوەی كۆتایی ساڵی خوێندکارانمان دەستی پێکرد و ڕۆژانی داھاتوو درێژەی  دەبێت، ھیوای 
  سەرکەوتنی بەردەوامی بۆسەرجەم خوێندکاران و مامۆستایان خواست و داواشی کرد سەرجەم خوێندکاران پابەندبن بەکات و ڕێنمایەکانی تاقیکردنەوەکانەوه‌
Comments