Event‎ > ‎

كۆتایی به‌ تاقیكردنه‌وه‌كان هات...

posted Jun 21, 2017, 12:32 PM by AdminAdministration and NaturalManagement College
سه‌رله‌بانی ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی 21/6/2017  به‌ ئاماده‌یی ڕاگری كۆلێژی كارگێڕی گشتی و به‌ڕێوه‌بردنی سامانی سروشتی و سه‌رۆك به‌شه‌كان و سه‌رجه‌م مامۆستا به‌رێزه‌كانى كولێژ كۆتایی به‌ تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی ساڵی خوێندن (خولی یه‌كه‌م) هێنرا بۆ  هه‌ر سێ به‌شی كارگێڕی گشتی و ژمێریاری و كارگێڕی نه‌وت و گازو ووزه‌.
بەو بۆنەیەوە بەڕێز ڕاگری کۆلێژ ( د. هونه ر أمين )   له‌ وته‌یه‌كیدا بۆ به‌شى راگه ياندنى كولێژ سوپاسی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی كۆلێژی كرد كه‌ سه‌ره‌ڕاى  ئه‌و باره‌ ناهه‌مواره‌ی ڕووی له‌ هه‌رێمه‌كه‌مان كردووه‌ ئه‌م قه‌یرانه‌ نه‌یتوانیوه‌ مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانمان سارد بكاته‌وه‌ له‌ ئه‌و ئه‌ركه‌ پیشه‌یی و زانستیانه‌ی  كه‌ له‌ خزمه‌تی خوێندكاران و زانكۆدا له‌سه‌ر شانیان بووه‌ ..
هه‌ر بۆیه‌ به‌ناوی زانكۆو كۆلێژه‌وه‌ سوپاسی كردن...
له‌ كۆتایشدا هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ سه‌رجه‌م خوێنكاران خواست كه‌ له‌ ساڵی داهاتوداو له‌ قۆناقێكی نوێدا بیان بینێته‌وه‌....







Comments