College Events‎ > ‎

به‌خشینی خەڵاتی رێزلێنانی هاوبەشی زانکۆی هه‌ڵه‌بجه‌ و پارێزگای هەڵەبجەی به‌ بەڕێز(د. هونه‌ر امین حسن) ڕاگری كۆلێژ....

posted Mar 19, 2017, 8:40 AM by AdminAdministration and NaturalManagement College   [ updated May 25, 2017, 12:45 AM ]

رۆژی پێنج شه‌ممه‌ به‌رواری 16/3/2017 لەساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەدا لە هۆڵی( یادگاری شەهیدانی هەڵەبجە) بە ئامادە بوونی بەرێز وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و ژمارەیەک پەرلەمانتار و كونسوڵی ووڵاتان و پارێزگاری هەڵەبجە و به‌شێكی له‌  بەرپرسانی حیزبی و ئیداری و دادوەران و مامۆستایان وکەسایەتی و هاوڵاتیانی شارەکە ، ( دیداری ١٦/٣ ) بە دروشمی (٢٩مین ساڵیادیه‌ جینۆسایدی هەڵەبجە بەنێودەوڵەتی کردن و قەرەبووکردنەوە ) بە چاودێری بەڕێزسەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە و بە هاوکاری 
.وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و بەشی یاسای زانکۆی هەڵەبجە بەرێوەچوو  
سه‌ره‌تای ده‌ست پێ كردنی یاده‌كه‌ به‌ خوێندنی چه‌ند ئایه‌تێك له‌ قورئانی پیرۆز و پاشان به‌ ده‌قیقه‌یه‌ك وه‌ستان و ووتنه‌وه‌ی دروشمی ئه‌ی ڕه‌قیب ده‌ستی پێ كرد ، پاشان ووتاری بەرێزان وەزیرانی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان پێشکەشکرا . وە پاشان بەرێز پارێزگاری هەڵەبجە ووتارێکی پێشکەشکرد ، دواتر ووتاری سەرپەرشتیاری دیدار لەلایەن سەرۆکی زانکۆوە پێشکەشکرا کە 
.باسی زانکۆی کرد وەک ناوەندێکی ئەکادیمی و زانستی گرنگ لە پێناو خزمەت بە کەیسی هەڵەبجەو جینۆساید 

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا پانێڵێكی تایبه‌ت لەلایەن بەشی یاساى زانکۆى هه‌ڵه‌بجه‌وه‌‌ ، بەرێوەچوو كه‌ تیایدا بەرێز ( د. هونەر امین حسن ) راگری کۆلێژی کارگێری گشتی و بەرێوەبردنی سامانی سروشتی زانکۆی چەرموو بە توێژینەوەیەک بەشداریکرد بە ناونیشانی ( بەنێودەڵەتی کردنی کەیسی جینۆسایدی هەڵەبجە – رێکاروبەربەست ) کە تێیدا لە روانگەی یاساییەوە باسی لەوبەربەستە ناوخۆیی و نێودەڵەتیانە کرد کە بوونەتە رێگر لەبەردەم بە جینۆساید ناساندنی تاوانی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە و لەهەمانکاتدا ئەو رێکارانەشی خستەروو کە پێویستە کورد بیگرێتە بەر بۆ بەنێودەوڵەتیکردنی ئەوتاوانە ، پاش گفتوگۆیەکی کراوە لەلایەن ئامادەبوانەوە . لە کۆتاییدا وەک بەشداربوویەکی دیدارەکە و بۆ رێزلێنان لە بەرێز( د. هونەر امین حسن) خەڵاتی رێزلێنانی هاوبەشی زانکۆی هه‌ڵه‌بجه‌ و پارێزگای هەڵەبجەی لە لایەن بەڕێز سەرۆکی 
.زانکۆی هه‌ڵه‌بجه‌وه‌ پێشكه‌ش به‌ به‌ڕێزیان كرا
Admin:Goran Mohammed






Comments