Event‎ > ‎

بڵاوبونه‌وه‌ی توێژینه‌وه‌ى مامۆستایه‌كی زانكۆى چه‌رموو له‌ گۆڤارێكى جیهانیدا

posted Jul 1, 2017, 3:24 AM by AdminAdministration and NaturalManagement College   [ updated Jul 1, 2017, 4:12 AM ]
به‌ ڕێز (د. فریدوون نجم ڕشید) مامۆستای زانكۆى چه‌رموو / له‌ کۆلێژی کارگێڕی گشتی و بەڕێوەبردنی 
سامانی سروشتی توێژینه‌وه‌یه‌كی به‌ ناونیشانى:
Journal of Petroleum Science and Engineering له‌ گۆڤاری جیهانی
بڵاوكرده‌وه‌.
ئەم گۆڤارە (Journal of Petroleum Science and Engineering )هەڵگری ئیمپاکت فاکتەری (1.873) بۆ ئەمساڵ و (2.415) بۆ پێنج ساڵی ڕابردوو و ئەو توێژینەوانەی لەم گۆڤارە بڵاوئەکرێتەوە تایبەتن بە زانست و ئەندازیاری نەوت و گاز.
پووختەی توێژینەوەکە:
 ناوەڕۆکی ئەم توێژینەوەیە ترخانکراوە بۆ هەڵسەنگاندنی ئەو فاکتەرە ئەندازەیی و جیۆلۆجی و میکانیکیانەی کە کار ئەکەنە سەر ڕەوشتە پیترۆفیزیایەکان و جۆریەتی کۆگەیەکی نەوتی دیاریکراو، کە سەرئەنجام ڕێژەی بەرهەمهێنانی نەوت لە چینێکی دیاریکراوی کۆگەی نەوت کۆنترۆل ئەکات. ئەم توێژینەوەیە پەیوەستە بە پرۆسەی بەرهەم هێنان و گەشەپێدانی کێڵگە دۆزراوەکانی کوردستان و وەکو سەرچاوەیەکی زیندوو سوودی لێ ئەبینرێت لەلایەن کۆمپانیا نەوتیەکان و وەزارەتی سامانە سروشتیەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان . داتای ئەم توێژینەوەیە لە کێڵگە نەوتی و گازیەکانی کوردستان کە بریتین لە کێڵگەکانی کەرکوک ، خەباز ، بای حەسەن و زەمبور لە پارێزگای کەرکوک ، 
.کێڵگەی تەق تەق و بەردەڕەش لە پارێزگای هەولێر و کێڵگەی میران لە پارێزگای سلێمانی وەرگیراوە

:بۆ زانیاری زیاتری توێژینەوه‌كه‌ ئه‌توانن سه‌ردانی سایتی ڕسمی گۆڤاره‌كه‌ بكه‌ له‌ڕێگه‌ی ئه‌م لینكه‌ی لای خواره‌وه‌
                                   Admin:Goran Mohammed                                        



Comments