College of Administrative Science consists of three departments; General administration, Accounting, and Oil, Gas and Energy Administration Department. Studying in these departments is by annual. We focus on complete collaboration between teachers and students through building a solid bridge of communication in order to create analysts by considering the characteristics of each department.
Our mission is to prepare well-skilled and educated individuals and carrying out scientific researches through holding yearly scientific conferences about the social contemporary issues that the university is expected to find possible solutions for them. Another objective is to collaborate with those official and unofficial parties that we want our staff to work with in the future such as political sciences collaboration with the council of Governorates, Kurdistan Parliament, civil community and consulates of other countries.
With regard to the administration departments, we focus on building contact with the companies and factories of industry and energy. Also, the lecturers and administrative staff of the college participate in all forums and conferences that are related to progressing and developing the skills of industrial and administrative abilities.         

کۆلێژى کارگێرى گشتی و به‌رێوه‌بردنی سامانی سروشتی لە ئێستادا لە سێ بەشى زاستى پێک هاتوە لە بوارى ( کارگێرى گشتى و ژمێریارى و كارگێڕی نەوت و گازو ووزە) .خوێندن لەم بەشانە بەشێوەى سیستەمى ساڵانەیە . تەرکیز لە سەر هەماهەنگى تەواوى ستافى وانەوتنەوەیە لەگەڵ خوێندکاران ، لە ڕێگەى دۆزینەوەى پردى پەیوەندى پتەو بۆ دۆزینەوەى شێوازى بیرکردنەوەى ئامانجدارو دروستکردنى کەسى شیکەرەوە ، بە ڕەچاوکردنى تایبەتمەندى هەر بەشێکى زانستى. پەیاممان پەروەردەکردن وپێگەیاندنى کادرى پیشەیى و ئەکادیمیە لەو بەشانەدا و بە پێى تایبەتمدنى خۆى بۆ کۆمەڵگە . هەروەها بوارەکانى تر بریتین توێژینەوەی زانستی پڕۆژەی زانستی و لێکۆڵینەوە لەڕێ ی ئەنجامدانی کۆنفرانسى زانستى ساڵانە، لەسەر ئەو دۆسێیانەى کە لە کۆمەڵگەدا جێگەى لەسەر وەستانەو ، چاوەرێدەکرێت زانکۆ بەشدار بێت لە دۆزینەوەو پێشنیازکردنى رێگە چارەى گونجاو بۆ چارەسەرکردن، گەیاندنى پەیامەکانى بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان. لایەنێکى تر بریتییە لە هەماهەنگى ئەم کۆلێژە لەگەڵ ئەو لایەنە فەرمى و نافەرمییانەى کە ئامانجمانە کادرو تواناکانمان لەئایندەدا لەو کاییانەدا خۆیان ببیننەوە، وەکو هه‌ماهه‌نگی نێوان به‌شی کارگێرى و ژمێریاری لەگەڵ کۆمپانیا تایبەتمەندەکانى بوارى و کارگەو کۆمپانیاکانى بوارى نه‌وت و وزەو پیشەسازیدا دروست دەکەین. هەروەها مامۆستا و ستافى کارگێرى کۆلێژ بەشدار دەبن لە هەمو ئەو سیمینارو کۆڕبەندو راهێنانانەى کە رۆل دەبینن لەبوارى ( بونیادنانى تواناکان) بۆ پێشخستن و دەست رەنگینى لە بوارى پیشەیى توانا کارگێرییەکاندا.

College of Administration and natural Resource management (CANM)
  1. Department of General Administration (DGAD).
  2. Department of Accounting (DACC).
  3. Department of Oil, Gas and Energy Management (DOGE)


Latest News and Events

  • ناوی وه‌رگیراوان به‌ سیسته‌می ڕاسته‌خۆ بۆ به‌شی گازو نه‌وت و ژمێریاری و كارگێڕی ... ١. ئەو خوێندکارانەی لە تەنیشت ناوەکەی نوسراوە (چەسپینراو) واتە بەتەواوی بووە بە خوێندکاری ئەو بەشە.٢. بەڵام ئەو خوێندکارەی لە تەنیشت بەشەکەیەوە نوسراوە (لیستی سەرەتایی) ئەوە مانای ئەوەیە کە ئەو کەسە لە زیات لە بەشیێک وەرگیراوە و هێشتا یەکلانۆتەوە. بۆیە لەسەر بەشەکان پێویستە پەیوەندی بەوخوێنکارانەوە بکەن داوای خۆ یەکلاکردنەوەیان لێبکەن کە ئایا دەیەوێت لەم بەشە بێت یان ئەچێت بۆ بەشێکی تر. ٣. ئەو خوێندکارەی لە تەنیشت ناوەکەی نوسراوە لە (چاوەڕوانیدایە) ئەوە مانای ئەوەیە (وەرنەگیراوە) لەدەرەوەی پلانە، بەڵام ئەگەر یەکێک لە خوێندکارانی (لیستی سەرەتایی) بکشێتەوە و بچێتە بەشێکی تر ئەوە کەسی دواتر لە (لیستی چاوەڕوانی) دەچیێتە شوێنی. 
    Posted by AdminAdministration and NaturalManagement College
  • ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌ی توانست بۆ به‌شی كارگێڕی گشتی و ژمێریاری ...
    Posted Sep 22, 2017, 3:35 AM by AdminAdministration and NaturalManagement College
  • تاقیكردنه‌وه‌ی توانستی سیسته‌می ڕاسته‌وخۆ بۆ به‌شی كارگێڕی گشتی ئه‌نجامدرا.. ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی 19-9-2017  به‌ ئاماده‌بونی به‌ڕێز (د. صلاح رضا سعید ) سه‌رۆكی زانكۆی چه‌رموو وه‌ به‌ڕێز (د.هونه‌ر أمین حسن ) ڕاگری كۆلێژی كارگێڕی گشتی و به‌ڕێوه‌بردنی سامانی سروشتی و مامۆستا به‌ڕێزه‌كان و به‌ به‌ژداری زیاتر له‌ (200) خوێندكار تاقیكردنه‌وه‌ی توانستی سیسته‌می ڕاسته‌وخۆ به‌شی كارگێڕی گشتی ئه‌نجامدرا ..
    Posted Sep 19, 2017, 9:35 AM by AdminAdministration and NaturalManagement College
  • ئاگاداری...   به‌شی كارگێڕی گشتی بۆ به‌رچاو ڕونی خوێنكاران هه‌ڵده‌سێ به‌ ساسزدانی سیمینارێك لەسەر چۆنیەتی تاقیکرنەوەی توانستی خوێندکاران و ئەو بابەتانەی کە گرنگن بۆ تاقیکردنەوەكه‌ به‌ سه‌رپه‌رشتی مامۆستا سه‌رخێڵ و مامۆستا پشتیوان بۆ ئه‌و بەڕێزانەی کە فۆرمی بەشی کارگێری گشتی زانکۆی چەرموویان پڕکردۆتەوە، تکایە ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٠/٩/٢٠١٧ كاتژمێر (10) لە کەمپی بانی مەقان/ چەمچەماڵ، ئاماده‌بن، تكایه‌ هاوڕێیانتان ئاگادار بكه‌نه‌وه‌
    Posted Sep 8, 2017, 9:54 AM by AdminAdministration and NaturalManagement College
  • رێنمایی تایبه‌ت به‌ تاقیكردنه‌وه‌ی سیسته‌می ڕاسته‌وخۆ بۆ به‌شی كارگێڕی گشتی و ژمێریاری له‌ زانكۆی چه‌رموو.. کۆلێژی کارگێڕی گشتی و بەڕێوەبردنی سامانە سروشتییه‌كان به‌شی كارگێڕی گشتی و ژمێریاریئه‌م ساڵ کە خوێندکاری دوازدەی ئامادەیی بە ڕێگەی راستەو خۆو پاڕاڵێڵ وەردەگرێت ... پێویست خوێندکاران بۆ تاقیکردنەوەی وەرگیران لە بەشەکە خۆی ئاماده‌ بكات به‌م جۆره‌ . # بۆ به‌شی كارگێڕی گشتی مه‌لزه‌مه‌ی بنه‌ماكانی كارگێڕی مامۆستا ( پشتیوان فاضل ) كه‌ دانراوه‌ له‌ خواره‌وه‌.# بۆ به‌شی ژمێریاری كتێبی یان مه‌لزه‌مه‌ی بنه‌ماكانی ژمێریاری..تێبینی :مەرجی وەرگرتن ..پێویست خوێندکار کۆی گشتی نمرەکەی لە 65 نزمتر نەبێتزز.. تاقیكرنه‌وه‌ی تایبه‌ت به‌ سیسته‌می ڕاسته‌خۆ  له‌ كۆلێژ ده‌كرێت _ بناری مه‌قان _ چه‌مچه‌ماڵ 19-9-2017.   تاقیكردنه‌وه‌ی به‌شی كارگێڕی گشتی 20-9-2017    تاقیكردنه‌وه ...
    Posted Aug 29, 2017, 6:00 AM by AdminAdministration and NaturalManagement College
Showing posts 1 - 5 of 28. View more »